سزای زیناکردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-27-00:17:00 - کۆدی بابەت: 4882
سزای زیناکردن
حوکمە شەرعییەکان

ئەوانەی هیچ جۆرە پەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا ناپەرستن، کەسیش ناکوژن کە خوا کوشتنی حەرام کردبێت مەگەر بە حەق و ڕەوا

ناوه‌ڕۆك

تاوانی زینا کردن

خوای گەورە دەفەرموێت: (وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا) واتە: هەرگیز نەکەن توخنی زینا بکەون و لێی نزیک ببنەوە، چونکە ئەوە بەڕاستی گوناهـ و تاوان و هەڵە و ڕێچکەیەکی زۆر ناقۆڵایە.

هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت: (وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًا (68) يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا (69) إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَٰئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ ۗ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا (70)) واتە: هەروەها ئەوانەی هیچ جۆرە پەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا ناپەرستن، کەسیش ناکوژن کە خوا کوشتنی حەرام کردبێت مەگەر بە حەق و ڕەوا، هەروەها زینا ناکەن و نزیکی ناکەون، جا ئەوەی ئەو جۆرە کارە خراپانە ئەنجام بدات ئەوە توشی سزا و ئازار و ڕیسوایی دەبێت. لە قیامەتیشدا ئازار و سزای بۆ چەند بەرامبەر دەکرێت و بە زەلیلی و خەجاڵەتی و شەرمەزارییەوە دەبێت ژیانی بەرێتە سەر. مەگەر ئەو کەسەی کە تەوبە بکات و باوەڕ بهێنێت و کار و کردەوەی چاکە ئەنجام بدات ئا ئەو جۆرە کەسانە خوا کار و کردەوە خراپەکانیشیان بۆ دەگۆڕێت بە چاکە، چونکە هەمیشە و بەردەوام خوای گەورە لێخۆشبوو و میهرەبانە.

وە هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت: (الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ ۖ وَلَا تَأْخُذْكُم بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۖ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ) واتە: سەد قامچی لە هەریەک لە ئافرەت و پیاوی زیناکەر بوەشێنن، بەزەیی نەتانگرێت لە بەجێهێنانی فەرمانی خوادا بۆیان، ئەگەر ئێوە باوەڕتان بە خوا و بە ڕۆژی دوایی هێناوە، با دەستەیەکیش لە ئیمانداران ئامادەی سزاکەیان بن.

زانایان دەفەرموون: ئەمە سزای ئەو کەسەیە کە لە دونیادا زینا دەکات، ئەمە مەگەر گەنج بوو ژنی نەهێنابوو یان شووی نەکردبوو بەڵام ئەگەر ژندار بوو یان شووی کردبوو ئەگەر یەک جاریش بێت لە ژیانیدا، ئەوە بە بەرد ڕەجم دەکرێت هەتا دەمرن، بەو شێوەیە ئەمە لە سوننەتی پێغەمبەردا هاتووە.

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (لا يزني الزاني حين يزني وهو مؤمن، ولا يسرق السارق حين يسرق وهو مؤمن، ولا يشرب الخمر حين يشربها وهو مؤمن، ولا يَنْتَهِبُ نُهْبَةً ذات شرف يَرْفَعُ النَّاسُ إلَيْهِ فيها أبْصارَهُمْ حِينَ يَنْتَهِبُها وهو مُؤْمِنٌ)،

واتە: زیناکەر لە کاتی زینا کردنەکەدا باوەڕدار نابێت، مەیخۆر لە کاتی مەیخواردنەوەکەیدا باوەڕدار نابێت، دز لە کاتی دزیکردنەکەیدا باوەڕدار نابێت، وە کەسێک کە خەڵک بۆی بڕوانن لە کاتی تاڵانکردنەکەیدا باوەڕدار نابێت.

لە صەحیحی بوخاریدا هاتووە لە باسی خەوی پێغەمبەر ﷺ کە (سمرة بن جندب) دەیگێڕێتەوە، تێیدا هاتووە پێغەمبەر ﷺ جبریل و میکائیل هاتن بۆ لای، فەرمووی: (فنطلقا فأتینا علی مثل التنور، أعلاء ضیق و أسفلة واسع، فیه لغط وأصوات، فإذا أتاهم ذلك اللهب ضوضوا، أی صاحوا من شدة حره، فقلت لهما: من هؤلاء، قالا: هؤلاء الزناة والزوانی -یعنی من الرجال والنساء- فهذا عذابهم إلی یوم القیامة) واتە: کەوتینە ڕێی هەتا گەشتین بە شتێک وەکو تەنوور وابوو سەرەوەی تەنگ و خوارەوەی فراوان، دەنگ و هاواری لێدەهات، فەرمووی: تەماشامن کرد بینیمان کۆمەڵە پیاو و ئافرەتێکی بە ڕووتی تێدایە، لە خوارەوە ئاگریان بۆ دەهات، کە ئەو ئاگرە تیژەی دەگەیشتە جەستەیان پڕ بە دەم هاواریان دەکرد، منیش بە جبریل و میکائیلم فەرموو: ئەمانە کێن؟ وتیان: ئەو کەسانەن کە زینا دەکەن -لە ئافرەتان و پیاوان- تا ڕۆژی دوایی ئەمە سزایانە.

لە پێغەمبەرەوە ﷺ هاتووە: شەیتان سەبازەکانی لەسەر زەویدا بڵاو دەکاتەوە و پێیان دەڵێت: کێ لە ئێوە موسوڵمانێکی لە ڕێگە دەرکرد، ئەوە تاجێکی گوڵینە لەسەری دەنێم، جا گەورەترین و باشترینیان ئەو کەسەیە کە فیتنەکەی گەورەتر بێت، یەکێکیان دێت بۆ لای پێی دەڵێت: وازم لەو پیاوە نەهێنا هەتا خێزانەکەی تەڵاقدا، شەیتان دەڵێت: شتێکی زۆر گرنگت نەکردووەم ژنێکی تر دەهێنێت، پاشان دانەیەکی تریان دێت و دەڵێت: وازم لەو پیاوە نەهێنا هەتا لەگەڵ براکەیدا دایانم بە شەڕدا، ئەویش دەڵێت: شتێکی گرنگت نەکردووە، تۆزێکی تر ئاشت دەبنەوە، پاشان یەکێکی تریان دێت و دەڵێت: وازم لەو پیاوە نەهێنا هەتا زینام پێ کرد، شەیتانیش دەڵێت: ئافەرین باشترین شتت کردووە ئینجا لە خۆی نزیکی دەکاتەوە و تاجی ڕێزی لەسەری دەکات.

گەورەترین زینا

زینا کردنە لەگەڵ دایک و خوشک و ژنی باوکدا.


سەرچاوەکان



1801 بینین